پێشمه‌رگه تاکتیکێکی داعشی بۆ هێرشبردن له‌شه‌نگال شكستپێهێنا
به‌یانی ئه‌مڕۆ داعش له سێ قۆڵه‌وه له شه‌نگال هێرشی بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دەستپێكرد، سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌ی كاتژمێر پێنج و 30 خوله‌ك، داعش له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆراڵه‌وه هه‌وڵیداوه پردی ئاسنی له‌سه‌ر خه‌نده‌قی پێشمه‌رگه دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كانی بۆ ناو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بپه‌رنه‌وه.
هیوا حه‌سه‌ن، ملازم له لیوای حه‌وتی سۆران كه به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌ی كردووه به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ی ئاربیجیه‌وه رێگریكرد كه ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی داعش پرده‌كه ئاسنیه‌كه دابنێت و شۆفیره‌كه‌شی به برینداری به یارمه‌تی چه‌ند چه‌كدارێكی تری داعش هه‌ڵهاتووه.
وتیشی "له‌ڕێگه‌ی ده‌رگای سه‌كنی ئۆتۆمبیله‌كه‌وه ئاربیجیه‌كه لێی دراو، دواتر په‌كی كه‌وت و ئاگر له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه دروستبوو نه‌یتوانی پرده‌كه دابنێت".
داعش بۆ یه‌كه‌مجاره، له سنووری شه‌نگال ئه‌و تاکتیکە به كارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمیبێله بۆمبڕێژكراوه‌كانی له خه‌نده‌قه‌كان بپه‌ڕێنێته‌وه‌و له ناو سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بیانه‌ته‌قێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به وته‌ی عه‌مید سمێ مه‌لا محه‌مه‌د جێگری فه‌رماندیی شه‌نگال.
عه‌مید سمێ باسیله‌وه‌شكرد، چه‌ند ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش له پشته‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی پرده‌كه‌یان بۆ دابنرێت و بپرنه‌وه سنووری پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌وڵه‌ی داعشی پوچه‌ڵكرده‌وه.
ئۆتۆمبیله‌كه‌ی داعش، چه‌كی جۆری بیكه‌یسی و ئاربیجی و دۆشكه‌ی له‌سه‌ر بووه، به ئاسن روپۆشكراوه، دوای ئه‌وه‌ی پێشمەرگه ته‌قه‌ی لێكردوه شۆفێره‌كه‌ی برینداربووه به‌ڵام نه‌كه‌وته‌وه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه‌و هه‌ڵهاتووه.
خەندان
