وێنەیی ... میسی چی بۆ منداڵەکانی دەکات
لیونێل میسی ئەستێرەی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی , جگە لەوەی لەناو یاریگا باشترین ئاست پێشکەش دەکات , لەگەڵ ئەوەش ئەرکەکانی خۆی لەبەرامبەر خێزانەکەی لە بیر نەکردووە ...
بەپێی دوایین وێنەکان لیونێل میسی رۆژانە تیاگۆی کوڕی دەباتە قوتابخانە و دەیھێنێتەوە , جگە لەمەش رۆژانە پێش تەواوبوونی وانەی کۆتایی لە پێش دەرگای قوتابخانە لەگەڵ ئەنتونێلای خێزانی چاوەڕێی تیاگۆ دەکەن ..
میسی گرنگییەکی زۆر بەخانەوادەکەی دەدات و جگە لەکاتی راھێنانەکان و یارییەکان , زۆربەی کاتەکانی لەگەڵ ئەنتونێلای خێزانی و منداڵەکانی بەسەر دەبات ...
Payamner-
