٢٥٠٠ خێزانە ئاواره‌ی مووسڵیی نیشتەجێی هه‌ولێر هاوكاری كران
ڕۆژی ١٨/١٠/٢٠١٦ له درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له له شاری هیران ستی له هه‌ولێری پایته‌خت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كونسوڵخانه‌ی كوێت، به ئاماده‌بوونی مووسا ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و د. محه‌مه‌د كندری كونسوڵی كوێت له هه‌رێمی كوردستان، ٢٥٠٠ پارسێلی خۆراك كه پێك هاتبوو له برنج، ساوار، زه‌یت، دۆشاوی ته‌ماته، خوێ، شه‌كر، فاسۆلیا، چا، رشته، شیر، نۆك، دابه‌شی سه‌ر ٢٥٠٠ خێزانە ئاواره‌ی مووسڵیی دانیشتوی بنه‌سڵاوه و داره‌توو و قه‌ڵاتی نوێ كرد.
pdk-
