له دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌ستخۆشى له پێشمه‌رگه كرا
ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له دانیشتنى ئاسایی خۆیدا، جه‌خت له‌سه‌ر هاریكارى ته‌واو له‌نێوان سوپا و پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى موسڵ ده‌كاته‌وه، هاوكات چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات، له نێویاندا هه‌مواركردنه‌وه‌ى پرۆژه یاسای بودجه‌ى 2017 و گومرككردنى به‌رهه‌مه هاورده‌كان.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجوومه‌نه‌كه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ئه‌مڕۆ دانیشتنى ئاسایی خۆى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى، به‌ست.
له دانیشتنه‌كه‌دا پیرۆزبایی له ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ڕزگاركردنى موسڵ كرا كه به (نه‌ینه‌وا هاتین) ناونراوه، هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه له‌سه‌ر هاریكارى ته‌واو له‌نێوان هێزه‌كانى سوپا و پێشمه‌رگه، ئاماژه به بوونى ئاماده‌كارى مرۆیی و سه‌ربازى كرایه‌وه.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، ڕه‌زامه‌ندى نیشان درا له‌سه‌ر پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ ئاماده‌كردنى پرۆژه یاسایه‌ك بۆ تێكه‌ڵكردنى سندووقى خانه‌نشینی و زه‌مانه‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى كرێكاران له سندووقى خانه‌نشینی فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت و ده‌بێت له ماوه‌ى یه‌ك مانگدا پرۆژه‌كه پێشكه‌ش بكرێت.
هه‌روه‌ها ڕه‌زامه‌ندى درا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاسای بودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى ساڵى 2017 له‌سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌و تێبینییانه‌ى بریكارى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى جارایی داوێتى.
هاوكات حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراقی فیدڕاڵ، له دواى دانیشتنه‌كه، جه‌ختى كرده‌وه، كه پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتى عێراق، له دواى هه‌مواركردنه‌وه‌ى، ڕه‌وانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كراوه بۆ په‌سندكردنى.
هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى بازاڕه‌كان پڕ كراون به به‌رهه‌مه هاورده‌كان و بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى نیشتمانى، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاری دا له‌سه‌ر داخوازى وه‌زیری پیشه‌سازى و كانزاكان، به‌رهه‌مه هاورده‌كان باجى گومركیان بخرێته سه‌ر. هاوكات ڕه‌زامه‌ندى نیشاندرا له‌سه‌ر زیادكردنى پاره‌ى گومرك له‌سه‌ر چه‌ند كه‌لوپه‌لێكى هاورده.
Bas News-
