حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی راپۆرتی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەداتەوە
لەم بارەیەوە د. دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا کە ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 17/10/2016 سازکرا رایگەیاند: ئێمە لە حکومەتی هەرێم پێشوازی لە هەر راپۆرتێک دەکەین کە سەبارەت بە رەوشی مافی مرۆڤ و بواری مرۆیی و حوکمڕانی لە هەرێم دەربچێت و تێبینی و سەرنجەکانیان بە گرنگ دەزانین بۆ باشتر کردنی رەوشی مافی مرۆڤ، راپۆرتی ساڵانەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش یەکێکە لەو راپۆرتانەی کە گرنگییەکی زۆری پێدەدەین و تێبینی و سەرنجەکانیان بە هەند وەردەگرین، چونکە تیشكی خستۆتە سەر چەند لایەنێکی گرنگ سەبارەت بە مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان.
زێباری سەبارەت بە مافەکانی کرێکارانی ناوخۆ و بیانی رایگەیاند: حکومەتی هەرێم هەوڵیداوە بۆ رێکخستن و پاراستنی کرێکاران و دەستەبەر کردنی مافەکانیان وەک هەر تاکێکی هەرێم، هەروەها به‌پێی یاساى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى ژماره (39) له ساڵى (1971) هه‌مواركراو به یاساى ژماره (4) ى ساڵى (2012) له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستان سیسته‌می خانه‌نشینی كرێكاران رێكخراوه. به‌م پێیه‌ش ژماره‌ى كرێكارانی خانه‌نشین كرا‌و تا كۆتایی ساڵى (2015) گه‌یشتووەته (678) كرێكار و ژماره‌ى ئه‌وانه‌ی پاداشتى كۆتاییان وه‌رگرتووه تا كۆتایی ساڵى (2015) گه‌یشته (3751) كرێكار. هەروەها به‌پێى رێنمایی ژماره (2) ى ساڵى (2015) كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە ده‌رچووه، کرێکاری بیانی دەهێندرێتە هەرێم و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك پێشێلكارى له ڕێنماییه‌كان بكات ئه‌وا له‌لایه‌ن لیژنه‌ى به‌دواداچونى كێشه‌ى كرێكارى بیانی كه له هه‌موو پارێزگاكان هه‌یه و دوو لیژنه‌ى باڵاش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌دواداچوونی بۆ ده‌كرێ و به‌پێی یاسا لێپرسینهوەیان لێده‌كرێت. بە شێوه‌یه‌كی گشتى مافى كرێكارانى بیانی پارێزراوه، چونكه ئه‌وانیش یاساى خانه‌نشین و ده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق و ڕێساكانی وه‌زاره‌تیان له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی یاسا‌و ڕێنماییه‌كان.
سەبارەت بە رەوشی پەروەردە وەزارەتی پەروەردەش رایگەیاند کە پلانێکی تۆکمە دانراوە بۆ رێگریکردن لە جێهێشتنی خوێندن و رووبەرووبوونەوەی ئەم قەیرانەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان پێیدا تێپەڕدەبێت، پلانەکەش بە شێوەیەکە کە جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ڕێژەی خستنە بەر خوێندن و کەمکردنەوە ڕێژەی دابڕان دەکات بە جۆرێک توانیویەتی ڕێژەی دابڕان لە (ساڵی ٢٠٠٨ لە %١٤ ) بۆ (%٨ لە ساڵی ٢٠١٥) کەم بکاتەوە. هەروەها بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ رێكخراوى یونسێف بودجەیەکی دابینكردووه بۆ چاپكردنى په‌رتووك بۆ قۆناغى ١-٩ بنه‌ڕه‌تى بۆ قوتابیانی پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوخۆ و رێكخراوى یونسكۆش له هه‌وڵدایە بۆ به‌ده‌ستهێنانى فه‌ند بۆ چاپكردنى په‌رتووكى خوێندن بۆ قۆناغى ئاماده‌یی.
سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان تیشکی خستە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران و لەم بارەوە وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەک بە بارودۆخێکی ئابووری و دارایی سەختدا تێپەڕ دەبێت و لەلایەکی دیکەش لە شەڕێکی دژواردایە لەگەڵ تیرۆریستانی داعش سەرەڕای ئەمەش باوەشی بۆ نزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر کردووەتەوە. بەشێكی زۆری شوێنی نیشتەجێی ئاوارە و پەنابەران لە جۆری خێمەن و لێرەدا پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كۆمەكی دارایی راستەوخۆ پیشكەش بە حكومەتی هەرێم بكات بۆ پڕكردنەوەی بۆشایی پێداویستی مرۆیی و باشتركردن و زیادكردنی خزمەتگوزارییەكان. بەشێوەیەکی گشتی بارودۆخی كەمپی ئاوارە و پەنابەران جیاوازە، پێویستە وردبین و جیاوازی بكەین لە نێوانیان. ئەگەر بە بەرنامە كار بكرێ بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و حكومەتی عێراق هاوكار بێت لەم ڕووەوە ئەوا بارودۆخی ئەو ئاوارانەی كە دەمێننەوە زۆر باشتر دەبێ و دەتوانرێ زۆرترین خزمەتگوزارییان پێ بگات لە رووی تەندروستی ، پەروەردە، نیشتەجێبوون، ئاو و پاككردنەوە، خزمەتگوزارییەكانی دیکەش، بەڵام تاكو ئێستا گرنگیدان بە گەڕاندنەوەیان لەلایەن حكومەتی عێراق و حكومەتە خۆجییەكانیان وەكو پێویست و لە ئاست گەورەیی قەیرانەكە نییە.
سەبارەت بە رەوشی پەنابەران لەبواری پەروەردەوە زێباری ئاماژەی بەوە کرد هەر له سه‌ره‌تاى گه‌یشتنى په‌نابه‌رانى سوریا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به هاوكارى له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كانى ی‌و ئێن و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تى و لۆكاڵییه‌كان به‌رده‌وامن له دابینكردنى ده‌رفه‌تى خوێندن بۆ منداڵانى پەنابەرە سوریه‌كان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپەکان، جگه له‌مه‌ش رووپێو له شوێنه جیاجیاكان كه په‌نابه‌رانى تێیدا نیشته‌جێن ئه‌نجامدراوه بۆ دیاریكردنى پێداویستى په‌روه‌رده‌یی قوتابیان، هەروەها له‌و شوێنانەی كه قوتابخانه‌ى عه‌ره‌بی نییه، قوتابخانه‌ى تایبه‌ت بۆ په‌نابه‌ران دروستكراوه.
لەلایەکی دیکەوە حکومەتی هەرێم ئەوەی لە توانایدا بووە کردوویەتی بۆ رێگریکردن لە ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و بۆ ئەم مەبەستە وه‌زاره‌تى ناوخۆ له رێگاى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ئافره‌تان له هه‌موو كه‌مپه‌كاندا بنكه‌یه‌كیان دامه‌زراندووه، بەڵام بۆ ئه‌وانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى كه‌مپه‌كان ده‌ژین مۆبایل تیمیان دامه‌زاندووه كه به‌رده‌وامن له كاركردن و به‌دواداچونیان، هه‌روه‌ها چه‌ند سه‌نته‌رێكى تایبه‌تمه‌ند به پرسه‌كانى ئافره‌تان له هه‌ندێك كه‌مپ به هاوبه‌شى رێكخراوه‌كان و حكومه‌تدا دامه‌زراون.
سەبارەت بە دواکەوتنی رێ‌و شوێنەکان دادگایی کردنی تۆمەتبارانو ئەشکەنجەدان و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە زێباری وتی: لە ئێستادا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانی كردن به مرۆڤ له هه‌رێم کار بە یاسای ژماره (١١١)ی ساڵی 1969ی سزادانی عێراقی ده‌كرێت و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش یاسای بازرگانی كردن به مرۆڤ ژماره 28ی ساڵی 2012 كاری پێ ده‌كرێت، لەلایەکی دیکەوە لە بنکەکانی پۆلیس و نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان رێکارە یاساییەکان لەلایەن لێکۆڵەرەکانی پۆلیس ئەنجام دەدرێت کە بەپێی یاسا بۆی دیاری کردووە، بەڵام لە لایەن بەرێزان دادوەرانی لێکۆڵینەوە چارەنووسیان دیار دەکرێت لە هەمانکاتدا بەرپرسیاریەتی دەکەوێتە ئەستۆی دادوەرانی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تەواوکردنی پەراوی لێکۆڵینەوە لە ماوەی یاسایی دیاری کراو. و لیژنه‌یه‌ك له‌نێوان په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه‌ی كه ده‌رده‌چن و ئەوەی لە تونایاندا بێت بۆ سەروەربوونی یاسا ئەنجامی دەدەن.
سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌دان به هیچ شێوه‌یه‌ك بەپێی یاسا و رێنماییه‌كان رێگه نادرێت ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی پۆلیس راگیراوان ئه‌شكه‌نجه بدەن له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه و وه‌رگرتنی دانپێدانانیان به‌زۆر، هه‌ر تۆمه‌تبارێك بۆی هه‌یه سكاڵا تۆمار بكات له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ. لەلایەکی دیکەوە پشكنینی ته‌ندروستی بۆ راگیراوان له‌سه‌ر راپۆرته‌كانی پزیشكی بنكه‌كانی ناو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌شی گرتن و گواستنه‌وه‌كان و له‌سه‌ر راسپارده‌كانی پزیشكه‌كان پشکنینەکان ئەنجام دەدرێت.
کەمتەرخەمی کارمەندانی بواری تەندروستی و خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و هێنانی دەرمان لە دەرەوە یەکێکی دیکەیە لەو بابەتانەی کە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژەی پێکردووە لەم رووەوە د. دێندار زێباری وتی: تا ئێستا چەندین حاڵەت هەیە کە فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی بە پزیشک و کارمەند و فەرمانبەرانی دیکەشەوە سزا دراون، هەروەها هیچ پزیشکێک بۆی نییە لە کاتی دەوامی فەرمی دا لە نەخوشخانەکان نەخۆش چارەسەر نەکات ئەگەر هەر حاڵەتێکی لەم شێوەیە هەبێت ئەوا لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو پزیشکە دەکرێت و رێوشوێنی پێویست دەگیرێتە بەر، هەروەها نابێت نەخۆش لە نەخۆشخانە گشتیەکان بنێردرێت بو نەخۆشخانەی تایبەت تەنیا لە حاڵەتێک نەبێت کە نەخۆشەکە خۆی رازی بێت بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی تایبەت.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندروستی پلانی تایبەت و بەرنامەی کاری هەبووە و بەردەوامیش بۆ ئەم مەبەستە کاری کردووە، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی زۆربەی پرۆژەکان وەستاون، بۆ نموونە پرۆژەی دروستکردنی (٢٠) نەخۆشخانە لە سەرتاسەری هەرێم. دەربارەی دامەزراندنی نەخۆشخانەی ئەهلی چەند رێنماییەکی تایبەت هەیە کە پێویستە ئەو کەسەی کە دایدەمەزرێنێت بە تەواوی جێبەجێیان بکات ئینجا مۆڵەتی دامەزراندن و کردنەوەی پێ دەدرێت، هەروەها چاودێری و بەدواداچون هەیە بو نەخۆشخانە تایبەتییەکان لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە، پشکنین و بە دواداچون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی شارەکانەوە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان دەکرێت.
زێباری ئاماژەی بە روودواوەکانی هاتوچۆ کرد کە لە راپۆرتەکەدا بە ترسناک وەسفی دەکات و لەم بارەیەوە وتی: تا ئێستا یاسای هاتووچۆی عێراقی پیادە دەکرێت، له هه‌رێمی کوردستان نزیكه‌ی (1,400,000) ئۆتۆمبێل هه‌یه کە بە فەرمی تۆمار کراون، جگه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه تۆمار نه‌كراون یان به‌شێوه‌ی كاتی داخلی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن، هەروەها زیاتر له (١,٥٠٠,٠٠٠) کەس مۆڵه‌تی شوفێرییان هه‌یه، بەپێی ئامارەکان له رۆژێكدا له کۆی (500) شوفێر رەنگە یەک شوفێر سه‌رپێچی بكات، لە هەمان کاتدا پۆلیسی هاتووچۆ به‌و په‌ڕی هه‌ست كردن به به‌پرسیاریه‌تی كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاماژە بە بوونی ژمارەیەکی زۆر لە پاڵاوتگەی نەوت دەکات بێ ئەوەی مۆڵەتی یاسایی کارکردنیان هەبێت و بە هۆکارێکی دادەنێت بۆ پیسبوونی ژینگەی کوردستان و تەندروستی هاووڵاتیان، لەم بارەیەوە زێباری وتی: بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ژمارەی ئەم پاڵاوتگە نایاساییانە دەگاتە (١٩٢)، وبە مەبەستی رێکخستنی چالاکییەکانی کەرتی نەوت و گاز کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بگەیەنێت و لە هەمان کاتدا بۆ پارێزگاریکردن لە تەندرووستی هاووڵاتیان و پاراستنی ژینگەی هەرێم، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان فەرمانی وزاری ژمارە (8545) لە رێکەوتی 15/9/2016 تایبەت بەم پاڵاوتگانە لە هەرێمی کوردستان دەرکردووە، هەروەها رێنمایی تایبەتی بە تەندروستی و سەلامەتی و ژینگە بۆ رێکخستن و چاودێری کردنی ئەم پاڵاوتگانە دەرکرد لە رێکەوتی 1/10/2015 و بڕیاردان لەسەر داهاتووی ئەم پاڵاوتگانە کەیسەکە خراوەتە بەردەستی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز.
لە کۆتاییدا د. دیندار زێباری سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتە نێودەوڵەتییەکان وتی: دوای بەدواداچوون لەو رەخنانەی کە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ ئاراستەی لایەنەکانی حکومەتی کردووە، ئێمە وەڵامەکانمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری هەنگاوەکانی حکومەت بن بە ئاراستەی باشترکردنی رەوشی مافی مرۆڤ لە هەموو ئاست و بوارەکاندا.
