پارەی گەنمی جووتیاران دەگاتە هەرێمی كوردستان
غەریب مستەفا حمەخان، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە لێژنەی كشتوكاڵ، ڕایگەیاند: "لەگەڵ بانكی هەرێمی كوردستان لەسەر خەتین، لەگەڵ بەڕێوەبەری بانكەكەش قسەمان كردوە، پێی گوتوین بڕیارە ئەمرۆ 18/10/2016 پارەی گەنمی جوتیاران لەبەغداوە بگاتە هەرێمی كوردستان، ئێمە كار لەسەر ئەوە دەكەین بەشی هەر پارێزگایەك چەند بێت، بڕەكەی دابەش بكەین".
ئەو پەرلەمانتارە، گوتیشی: "پارەی نیوەی گەنمی جووتیاران، بۆ ساڵی ٢٠١٤ - ٢٠١٥، هاتووە، هەر جووتیارێك چەندی بەردەكەوێت لە نیوەی ئەو پارەی نەیدراوەتێ لە بەغداوە پێی دەدرێت، واتە جووتیاران نیوەی پارەی ٢٠١٤ – ٢٠١٥یان لە بەغداوە بۆ دێت".
باسنیوز
