نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان و هەرێمی كوردستاندا
به‌پێی رۆیته‌رز، (هه‌تا كاتژمێر (7:42) خوله‌ك به كاتی هه‌رێمی كوردستان) نرخی نه‌وتی برنت 30 سه‌نت به‌رزبوه‌وه و به (51.82) دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی (29) سه‌نت به‌رزبۆوه و به (50.23) دۆلار بازرگانی پێوه‌كرا.
هۆكارێكی‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو بریتیه له دابه‌زینی نرخه‌كانی دۆلار له به‌رزترین ئاستییه‌وه له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا.
وابریاره رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) له 30ی مانگی تشرینی دووه‌می داهاتوودا كۆببێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پلانێكی سنورداركردنی به‌رهه‌مهێنان بۆ نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا له‌كۆی به‌رهه‌مهێنانی رێكخراوه‌كه كه بریتی بووه له 33.6 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له مانگی ئه‌یلوولی رابردودا.
هه‌روه‌ها ئۆپیك هیواداره وڵاته به‌رهه‌مهێنه زه‌به‌لاحه‌كانی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك وه‌كو روسیا هاوكارییان بكات له جێبه‌جێ كردنی پلانه‌كه و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وتی خاو.
