بیمەی ئێران قوتابیە سووتاوەکانی شێناوێی رۆژهەڵاتی کوردستانی قەربوو کردەوە
ئاژانسی هەواڵی ئیرنا، بڵاوی کردەوە، کۆمپانیای بیمەی ئێران زیانلێکەوتووانی ئاگرکەتنەوەی قوتابخانەی کچانەی شێناوێی سەر بە شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانی قەرەبوو کردەوە ولە سەریەک ٥ ملیار تمەن(یەک ملیۆن و ٥٠٠هەزار دۆلار)ی پێدان.
کۆمپانیای بیمەی ئێران، هەروەها رایگەیاند: هەموو ئەو قوتابییانە بیمەی تەمەن و پاشکەتی بیمەی ئێرانیان پێ دەبڕێت.
سەرەتای پاییزی چوارساڵ لەمەوبەر، پۆلێکی قوتابخانەی کچانەی سەرەتایی گوندی شێناوێی سەر بە شاری پیرانشار، سۆبا پۆلەکە ئاگری گرت و لە ئاکامدا ٢٩ قوتابی بە ڕێژەی جیاواز لەشیان سووتا و لەوانە دوو قوتابیش گیانیان لەدەست دا.
Payamner-
