بەڕێوبەری دابەشکردنی سووتەمەنی ھەولێر: دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتیان بەردەوامە

 بەڕێوبەری دابەشکردنی سووتەمەنی ھەولێر: دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتیان بەردەوامە
بەرپرسێکی دابەشکردنی سووتەمەنی ھەولێر، ئاشکرای دەکات لە چەند ناوچەیەک ھەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتی پێدراوە و ڕوونیشی دەکاتەوە پرۆسەکە بەردەوامی ھەیە .

مستەفا تەھا جەبار بەڕێوبەری دابەشکردنی سووتەمەنی ھەولێر، ڕایگەیاند: "دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ھاووڵاتیان بەردەوامە، لە حاجی ئۆمەران و چۆمان ھەر خێزانێک بەرمیلێک نەوتی سپی پێدراوە و پڕۆسەکە تەواو بووە و دەست دەکرێت بە دابەشکردنی نەوت لە قەسرۆک و ناوچەکانی تر".

مستەفا تەھا، گوتیشی: "پرۆسەکە نەوەستاوە و بەردەوامە تا دەگاتە نێو شاری ھەولێر، چەندە نەوتمان ھەبێت ئەوە بەسەر ھاووڵاتیانی دابەش دەکەین و پەلەی لێ دەکەین".

بەڕێوبەری دابەشکردنی سوتەمەنی ھەولێر ئاشکراشی کرد، "بڕیاروایە بڕە نەوتێکی تر لە بەغداوە بگاتە ھەولێر و دوای ئەوە دابەش دەکرێت، لەگەڵ پارێزگاری ھەولێر ھەوڵ بەردەوامە بۆ زیادکردنی بڕە نەوتەکە و لە بەغداشەوە بەڵێنی زیاترکردنی بڕەکەی دراوە".

بۆ دابەشکردنی یەک بەرمیل نەوت بۆ ھەر خێزانێکی سنووری پارێزگای ھەولێر، دەبێت 100 ملیۆن لیتر نەوت ئامادە بکرێت.















باسنیوز
Top