ئه‌مریكا: رێگە نادەین هیچ هێزێكی وشكانی بیانی بەشداری ئۆپڕاسیۆنەكەی موسڵ بەشداربێت
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنی به‌رفراوانی سوپا‌و هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ له‌ده‌ست داعش ده‌ستیپێكرد.
جه‌نه‌راڵ ستیڤن تاونسند فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش رایگه‌یاند "هێزه عیراقییه‌كان پڕۆسه‌ی رزگاركردنی موسڵیان له‌ده‌ست داعش ده‌ستپێكردووه، پێده‌چێت ئه‌و شه‌ڕه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی دووه‌م گه‌وره‌ترین شار له‌عیراق چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایه‌نێت یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بێت".
وتیشی "عیراق پاڵپشتی لێده‌كرێت له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌ناویاندا پاڵپشتی ئاسمانی و موشه‌كی و هه‌واڵگری و راوێژكار‌و چاودێری ئاسمانی، به‌ڵام هه‌زاران هێزی شه‌ڕكه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی كه موسڵ رزگارده‌كه‌ن عیراقین".
له رێكه‌وتی 16ی ئوكتۆبه‌ری 2016 فرۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیان به بۆردومانكردنی مۆڵگه‌كانی داعش كرد، وا بڕیاره له میانه‌ی پرۆسه‌كه‌دا پاڵپشتی ئاسمانی به‌رده‌وام بێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ-ی راگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و هێزانه‌ی ده‌چنه ناوشاره‌كه‌وه بریتین له "سوپای عیراق و پۆلیسی نیشتمانی".
عه‌بادی له‌په‌یامه‌كه‌یدا داوای له‌دانیشتوانی موسڵ كرد هاوكاری ئه‌و هێزانه بكه‌ن كهشارهكه ئازاد دهكهنو پێكه‌وه ژیانێكی ئاشتیانه‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ته‌واوی پێكهاته‌كاندا له‌دوای ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه.
جه‌نه‌راڵ تاونسند ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به‌درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو، هاوپه‌یمانان كه له 60 وڵات پێكهاتوون بۆ تێكشكانی داعش به‌ده‌یان هه‌زار هێرشی وردیان بۆ پاڵپشتی هێزه عیراقییه‌كان ئه‌نجامداوه و مه‌شقیان به زیاتر له 54 هه‌زار هێزی عیراقی كردووه‌و پاڵپشتی هاوبه‌شه‌كانیان بوون بۆ شه‌ڕی رزگاركردنی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌م شه‌ڕه درێژ‌و قورس ده‌بێت، به‌ڵام عیراقییهكانیان بۆ ئه‌وه ئاماده‌كردووه‌و له‌ته‌نیشتیان ده‌وه‌ستن و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازن له‌و شه‌ڕه‌دا.
موسڵ دووه‌م گه‌وره‌ترین شاری عیراقه‌و له‌ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014 ه‌وه كه‌وتۆته ده‌ست چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به‌داعش.
ئاشتون كارته‌ر-ی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، شه‌ڕی موسڵ ساته‌وه‌ختێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له‌جه‌نگی دژ به‌داعش.
ئه‌نتۆنی بلینكن، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش پێشوازیكرد له‌ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هێزهعیراقیهكان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌كدارانی خۆبه‌خشی نه‌ینه‌وا ده‌خوازێت له پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ.
مه‌كگۆرك له‌تویتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه شانازی ده‌كه‌ن به‌وه‌ی له‌م ئۆپه‌راسیۆنه مێژوییه‌دا له‌گه‌ڵتان به‌شدارین و پشتیوانتانین.
خه‌ندان
