زانکۆی کوردستان زەمالەی خوێندن رادەگەیێنێت
رۆژی دووشەممە 6-6-2016، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "زانکۆی کوردستان لە هەولێر 61 زەمالەی خوێندنی لە 10 پسپۆڕی جیاواز بۆ ساڵی خوێندنی 2016-2017 پێشکەش بە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەكات".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی دەکات "ئەوانەی خوازیاری خوێندنن لەو زانکۆیە و مەرجەکانیشیان تێدایە، دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بە مەرجەکانی وەرگرتن لە زانکۆی کوردستان - هەولێر کراوە، لەوانە:
1.مەرجی نمرە: کۆنمرەی ئامادەیی بۆ خوێندنی بەرایی (بەکالۆریۆس) دەبێت بەم شێوەیە بێت.
أ.بۆ زانستە کۆمەڵاییەتییەکان لەسەرووی 80% بێت.
ب.بۆ زانست و کۆمپیوتەر لەسەرووی 85% بێت.
2.مەرجی زمان: کەمترین نمرەی داواکراو بۆ زەمالەی خوێندن بۆ (PTE) بەبەراورد بە (IELTS)یان (TOFEL) بەم شێوەیە دەبێت.
أ. بۆ زانستە کۆمەڵاییەتییەکان دەبێت نمرەی (PTE) بریتی بێت لە 45.
ب. بۆ زانست و کۆمپیوتەر دەبێت نمرەی (PTE) بریتی بێت لە 45.
ج.هەر خوێندکار/قوتابییەک لە (45) کەمتر و زیاتر لە (35) لە (PTE) بهێنێ ساڵێک ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی لە بەشی بنەڕەتی زانکۆی کوردستان پێ دەکرێت.
د.خوێندکار/قوتابی تێستی داخڵبون دەکەن (Department-specific School Entrance Test) کە ئەوەش یارمەتیان دەدات بۆ بەرزکردنەوەی نمرەی گشتیان.
هەروەها ئاماژە بە پسپۆڕیەکان کراوە..
رووداو
