تۆپخانەکانی پێشمەرگە بنکەکانی داعش تۆپباران دەکەن

 تۆپخانەکانی پێشمەرگە بنکەکانی داعش تۆپباران دەکەن
پۆتبارانكردنی پێشمەرگە بۆ سەر بنكەكانی داعش لە دوو شوێن دەستیپێكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی رووداو، ئێستا تۆپخانەکانی پێشمەرگە چەکدارانی داعش لە گوندی رامبووسی لە باشووری شنگال تۆپباران دەکەن.

هەروەها تۆپخانەکانی هێزی پشتیوانی یەکی پێشمەرگە لە نزیک بەعاجیش بنکەکانی داعش تۆپباران دەکەن، تاوەكو ئێستاش زیانەكانی داعش بەهۆی تۆپبارانەكان نەزانراون.
Top