چونكە دڵسۆزییان بۆ داعش نواندووە، بەریتانیا سێ گەنجی کورد دادگایی دەکات

چونكە دڵسۆزییان بۆ داعش نواندووە،  بەریتانیا سێ گەنجی کورد دادگایی دەکات
بە گوێرەی کەناڵی BBC، سێ گەنجی کوردی دانیشتووی بەریتانیا دوێنێ هەینی براونەتە دادگای بەرایی وێست مێنستێر کە تۆمەتبارن بەوەی دڵسۆزییان بۆ داعش نواندووە و هەوڵیانداوە پەیوەندی بەو رێکخراوەوە بکەن.
باسلەوەشکراوە کە هەریەک لە 'ئاراس محەمەد حەمید 26 ساڵ و شڤان حەیدەر عەزیز زەنگەنە 26 ساڵ' تۆمەتبارن بە هەوڵدان بە پەیوەندیکردن بە کەتیبەی سەلاحەدین کە کەتیبەیەکی کوردییە و سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی داعشە.

هەروەک کەسێ سێیەمیش بە 'ئەحمەد ئیسماعیل 18 ساڵ' ناوی هاوتووە، کە تۆمەتبارە بە پیلانگێری لەگەڵ ئەوەی کە لە لایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە هۆشداری پێدراوە.

لە ساڵی 2011 ەوە لەگەڵ شۆرشی گەلی سوریا دژی رژێمی بەشار ئەسەد دەیان گەنجی کوردستان پەیوەندییان بە رێکخراوە چەکدارییەکانەوە کرد کە دواتر زۆربەیان بوونە بەشێکی سەرەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، و چەند کەتیبەیەکی سەربەخۆیان لە ناو داعشدا بۆ دروستکرا لەوانەش؛ کەتیبەی سەلاحەدین، کەتیبەی ئەنسارولئیسلام و کەتیبەی ئەنسارولسوننە.

ئاراس رۆژی 19ی ئایار لە پشتی بارهەڵگرێکدا دەستیگرکراوە لە دۆڤەر، و شڤان'یش دوو رۆژ پێشتر لە مزگەوتێکی شاری بێرمینگهام دەستگیر کراوە.

راپۆرتەکە باسلەوەشدەکات، 'ئاراس' کە ناونیشانێکی جێگری نەبووە، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کاری تیرۆریستی و هاوکاریکرنی کەسێکیتر بۆ کردەوەی تیرۆریستی و لە ژێر بەندەی 5ی یاسای تیرۆری ساڵی 2006 دەستگیرکراوە، تۆمەتباریشە بە هەڵگرتنی پاسپۆرتی بولغاری بۆ ئامانجێکی نەشیاو.

ئەوەش روونکراوەتەوە، 'شڤان' کە لە شەقامی واشینتۆنی شاری شیفێڵدی بەریتانیا نیشتەجێ بووە، بە تۆمەتی ئامادەسازی بۆ کردەوەی تیرۆریستی دەستگیرکراوە.

هەروەها رۆژی 22ی ئایار، لەسەر بڕیاری داگا، پۆلیسی بەریتانیا 'ئەحمەد' لە ماڵەکەی خۆیدا لە شەقامی پرتورينكل لە کۆڤێنتری دەستگیرکردووە. کە تۆمەتبارە بە شاردنەوەی زانیاری لە پۆلیس لەسەر ئامادەسازی بۆ کردەوەی تیرۆریستی بە پێی بەندی 38ی یاسای تیرۆری ساڵی 2000ی بەریتانیا .

کەناڵەکە باسلەوەشدەکات کە ئەو سێ گەنجە کوردە لە ئێستادا دەستبەسەرن و پەیوەست بە کەیسی دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسەشەوە پۆلیسی بەریتانیا پیاوێکی تەمەن 33 ساڵانی لە شاری بێرمێنگهام دەستگیرکردووە، و کەسی پێنجەمیش کە تۆمەتبارە بە هاوکاری تیرۆریستی و تەمەنی 23 ساڵە دوێنێ هەینی لە مارگەیت دەستگیرکراوە.

رێکخراوی تیرۆریستی داعش ماوەی زیاتر لە چوارساڵە هەزاران کەسی بێتاوانی بە تۆمەتی جیاواز کوشتووە و دەستدرێژی کردووەتە سەر هەزاران ئافرەت و کچ و منداڵی ئێزدی کورد و لە وڵاتانی ئەوروپاش چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجامداوە و سەدان کەسی کوشتووە.





خندان
Top