داعش شێوازێكی نوێ له دانانی بۆمبی چێندراودا په‌یڕه‌و ده‌كات
رائید فاخیر خۆشناو راگه‌یاند، "ماوه‌ی سێ ساڵه كار له‌سه‌ر پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبی چێندراو ده‌كه‌ین، به‌ڵام له میحوه‌ری خازر داعش شێوازێكی نوێی دانانی بۆمبی په‌یڕه‌و كردووه كه له مه‌ودای ته‌نها شه‌ش مه‌تردا نۆ بۆمبیان دانابوو.
وتیشی: "بۆمبه‌كان به دوو ریز دانراون و ریزی دووه‌م مه‌ترێك جیاوازی هه‌یه و له‌گه‌ڵ ریزی یه‌كه‌م و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌كێك له بۆمبه‌كان، ئه‌وا سه‌رجه‌م بۆمبه‌كانی تریش ده‌ته‌قێنه‌وه و زیانێكی زۆر گه‌وره‌یان ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه به‌یه‌كجار خۆیان سێ بۆمبیان ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌و سێ بۆمبه زیاتر له 40 بۆمبی ته‌قیونه‌ته‌وه و زۆر وێرانكهی بوون.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی كه‌تیبه‌ی ئه‌ندازه‌ی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، ده‌بێت هێزه‌كانی پێشمه‌رگه زۆر به وردی مامه‌ڵه بكه‌ن چونكه ئه‌و جۆره بۆمبانه زۆر مه‌ترسیدارن و له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌یان زیانی گه‌وره‌یان ده‌بێت".
