سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین : دۆخى ئه‌منى رێگره له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان
سه‌میر محه‌مه‌د نور، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین رایگه‌یاند "به‌هۆى بارودۆخى ئه‌منی سنورى شاره‌دێى سه‌عدیه‌و گوڵاڵه تائێستا ژماره‌یه‌كى زۆر كه‌مى ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانى خۆیان كه‌ناگاته رێژه‌ى 5% ى كۆى ئاواره‌كان".
هه‌روه‌ها گوتى: "ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ئاواره‌كان خۆیان ناوونوس ده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌و ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه چونكه وه‌كو پێویست ئاوڕ له‌و شاره‌دێیانه نه‌دراوه‌ته‌وه‌و هاوڵاتیان قه‌ره‌بونه‌كراونه‌ته‌وه له‌به‌رامبه‌ر سوتان‌و روخانى خانوه‌كانیان".
رونیشیكرده‌وه "به‌شێكى زۆرى ئاواره‌كانیش منداڵه‌كانیان له‌قوتابخانه‌كانى سنوورى خانه‌قین ده‌خوێنن ئه‌وه‌ش گرفتى له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان دروستكردوه".
ئاشكراشیكرد "دوێنێ لیژنه‌یه‌كى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌ردانى قه‌زاكه‌ى كردوه به‌مه‌به‌ستى گرتنه‌به‌رى رێكارى پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بۆ شوێنه‌كانى خۆیان".
نور ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى دیاله‌ش قسه‌مان كردوه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى ته‌نسیب كراونه‌ته سه‌ر په‌روه‌رده‌ى خانه‌قین بیانگه‌ڕێنێته‌وه بۆ شوێنه‌كانى خۆیان بۆئه‌وه‌ى ببێته هانده‌رى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ شوێنه‌كان خۆیان".
پاش داگیركردنى شاره‌دێى سه‌عدیه‌و جه‌له‌ولا له‌مانگه‌كانى حوزه‌یران‌و ئابى ساڵى 2014 له‌لایه‌ن رێكخراوى داعشه‌وه، دانیشتوانى ئه‌و دوو شاره‌دێیه ئاواره‌ى سنورى قه‌زاى خانه‌قین بوون.
باس‌نیوز
