هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشێكی به‌رفراوانی داعشیان تێك‌شكاند
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كاتنی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری خازر ڕاگه‌یاند : كه به‌ره‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی(3-6-2016) چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له میحوه‌ری خازر هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدا به‌ڵام به‌زوویی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و وه‌ڵام درانه‌وه و بۆماوه‌یه‌ك شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان پێشمه‌رگه و داعش به‌رده‌وام بوو.
به‌پێی گوته‌ی ئه‌و سهرچاوهیههێرشهكهی چه‌كدارانی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه تێكشكێنراوه و زیانی گه‌وره به‌ر داعش كه‌وتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراویشیان هه‌یه و زیاتر له 10 ته‌رمیان له‌دوای خۆیان جێهێشتووه و ئێستا له‌ژێر ده‌ستی پێشمهگهن.
باس‌نیوز
