سیروان بارزانی: چوار جار پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ گۆڕدراوه
ئه‌و وتانه‌ی سیروان بارزانی له‌میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكیدا گوتی: هێرشه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی داعش‌و تاكتیكی نوێی شه‌ڕكردنی، له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پلانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ.
سیروان بارزانی كه‌خۆی چه‌ند جارێك به‌شداری له‌دانیشتنه‌كانی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هاوپه‌یمانان كردووه له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ، ده‌ڵێت "هێنده‌ی من ئاگادارم ئه‌وه چوار جاره پلانه‌كه بگۆڕن! دواجار بڕیاردرا له‌میحوه‌ری مه‌خمور ده‌ستپێبكه‌ن، به‌ڵام پلانه‌كه به‌و خێراییه نه‌ڕۆیشت كهچاوهڕوانیان ده‌كرد، بۆیه پێموایه ئه‌مجاره‌ش ده‌یگۆڕن".
