لە سۆران ئاهەنگێک بۆ منداڵی شەهیدانی شەڕی داعش بەڕێوەچوو
باوكی محه‌مه‌د له مانگی ئابی ساڵی 2014 له شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی زوممار شه‌هیدكرا، له‌و كاته‌وه مناڵه‌كانی شه‌هید نه‌چوونه‌ته هیچ بۆنه‌و ئاهه‌نگێك، به‌ڵام لە رۆژی جیهانی منداڵان به‌شداری رێوڕه‌سمێكیان كرد، كه بۆ منداڵانی شه‌هید له شارۆچكەی سۆران به‌ڕێوه‌چوو.
لەو ئاهەنگە منداڵانی هاوشێوه‌ی محه‌ممه‌د زۆرن. ئەوان هاتوون ئێواره‌یه‌كی خۆش به‌هه‌مانشێوه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی خاوه‌ن باوكن بەسەربەرن. خێزانه‌كانیان ده‌یانه‌وێت دوای تازیه و گریانی زۆر تۆزێك گوێ بۆ میوزیك بگرن و منداڵەكانیشیان كه‌مێك به شادی ئاشنابن و دیاری وه‌ربگرن.
محه‌مه‌د و خووشكه‌كانی به‌و ئێواره ئاهه‌نگه خۆشحاڵن، به‌ڵام دایكه‌كه‌یان هێنده‌ی ئازاری له‌دوای شه‌هیدبوونی هاوژینه‌كه‌ی چیشتووه، بزه‌كردنیشی بۆ دڵنه‌وایی منداڵه‌كانێتی و بۆ گوزه‌رانیشی له ناخه‌وه له خه‌مێكی قوڵدایه.
له سنووری شارۆچكەی سۆران، 41 هه‌زار هاونیشتمانی له‌ڕیزه‌كانی پیشمه‌رگه‌دان، له‌ماوه‌ی شه‌ڕی داعشدا تاوەكو ئێستا 103 پێشمه‌رگەی ئەو سنوورە شه‌هیدكراون و 706 پێشمه‌رگه‌ش برینداربوونه.
