ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی رادەگەیەنێت

ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گرووپێکی تیرۆریستی رادەگەیەنێت
هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان گرووپێکی تیرۆریستی دەستگیر دەکەن، کە بە نیازی کاری تیرۆریستی بوون.



بڕیارە رۆژی چوارشەممە 1ـی حوزەیرانی 2016، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و زانیارییەکانی ئەم گرووپە ئاشکرا بکات.



هاوکات لەگەڵ پاراستنی کوردستان لە هێرشی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاسایشی ناوخۆ دەپارێزن و تاوەکو ئێستاش چەندین گرووپی تیرۆریستی دەستگیر کراون.



چاوەڕوان بن، سایتی گۆڤاری گوڵان، تەواوی وردەکارییەکانی دەستگیرکردنی ئەم گرووپە تیرۆریستییە بڵاو دەکاتەوە.
Top