كەركووك.. كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان ژمارەیەك كارمەند دادەمەزرێنێت
عەبدولباست دەروێش، بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە كەركووك ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئایاری 2016 ڕاگەیاند" كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە كەركووك، ژمارەیەك كارمەند بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنێت، بۆ خێرایی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تۆماری ئەلكترۆنی (بایۆمەتری)".
ئەو بەرپرسە بەبێ ئەوەی ئاماژە بكات بە ڕێژەی ئەو دامەزراندنە، گوتیشی" بەو كارمەندانەی كە لە كۆمیسیۆن لە مانگی ئایاری پار ساڵەوە لە سنووری كەركووك و دەوروبەری دەست كراوە بە تۆماری ئەلكترۆنی تا ئێستا (15%)ی هاووڵاتیان سەردانی ناوەندەكانی تۆماری ئەلكترۆنیان كردووە بە مەبەستی تۆماری ناوەكانیان بە شێوەی ئەلكترۆنی".
ژمارەی دەنگدەران لە سنووری پارێزگای كەركووك زیاتر لە (900) هەزار كەسن و كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن لەو پارێزگایە (18) ناوەندی بۆ نوێكردنەوەی داتای دەنگدەران بە شێوەی ئەلكترۆنی داناوە و كە (13) ناوەند لە ناوەندی پارێزگا و پێنچ ناوەندیش لە قەزا و شارەدێكان كراوەتەوە.
باسنیوز
