سەبارەت بە شەهیدبوونی عەمید ڕزگار، دەوڵەتی چیك بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی چیك بڵاوی كردەوە دوێنێ یەكشەممە ئەفسەرێكی كورد بەپلەی جەنەراڵ لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە نزیك موسڵ شەهید بووە، كە هەڵگری ڕەگەزنامەی چیكیە.
لەمبارەوە میخایلا لا گرۆنۆڤا گوتەبێژ بەنێوی وەزارەتی دەرەوەی چیك ئەوەشی راگەیاندووە كە جەنەراڵە كوردە چیكیەكە لە هەولێر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سەربازی بووە و لەنێو بەرەكانی شەڕی داعشدا وەكو پزیشك فریای پێشمەرگە بریندارەكان كەوتووە و چارەسەری كردوون.
باسنیوز
