باكووری كوردستان؛ له‌ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا 4 كه‌س كوژران‌و 19ی تر برینداربوون
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، له كاتی تێپه‌ڕبوونی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی، بۆمبێكی چێندراو ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه، چوار كه‌س كوژراون و 19ی كه‌سی تریش برینداربوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێنج ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له‌و رووداوه‌دا برینداربوون.
ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌بێت، هێزه‌كانی سوپای توركیا ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییان له باكووری كوردستان ده‌ستپێكردووه و به‌هۆیه‌وه، به‌سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه شه‌هید كراون‌و ژماره‌یه‌ك زۆریش ده‌ستگیركراون.
یه‌كینه‌كانی پاراستنی سڤیل (یه‌په‌سه) –هێزێكی چه‌كداری كورده له‌باكور-له‌به‌رامبه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای توركیا، چالاكی چه‌كداری ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌شێوه‌ی جیاواز هێزه ئه‌منییه‌كانی‌ئه‌و وڵاته ده‌كه‌نه ئامانج.
