كه‌ركوك؛ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له‌بینایه‌كی پێشووی حزبی به‌عسدا دۆزرایه‌وه
دۆزینه‌وه‌ی گۆڕه‌كه له‌كاتێكدابووه كه خێزانێكی نیشته‌جێی ناو ئه‌و بینایه ویستویانه بیرێك هه‌ڵبكه‌نن بۆ ئاوه‌ڕۆی ماڵه‌كه‌یان، دوای هه‌ڵكه‌ندنی یه‌ك مه‌تر زه‌وی ئیسك‌و بروسكهكانیان بینیوه.
ئه‌میر ستار خه‌لیل، 11 ساڵه له‌نێو ئه‌و بینایه‌دا ده‌ژیت، له‌گه‌ڕه‌كی (مه‌مدوده)ی شاری كه‌ركوك وتی "شه‌وی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی مه‌ترێك زه‌ویم هه‌ڵكه‌ند بۆ لێدانی بیرێك بۆ ئاوه‌ڕۆی ماڵه‌كه‌مان، چه‌ندین پارچه ئێسك‌و پروسكی مر‌ۆڤم بینیه‌وه كه‌هی گه‌وره‌و منداڵی تێدابوو".
وتیشی كه هه‌ر له‌ناو بیره‌كه‌دا چه‌ندین پارچه جلوبه‌رگی تێدابوو، بۆیه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كه‌م لێ ئاگاداركرده‌وه".
نه‌قیب عوبێد یاسین، لێپرسراوی ئاسایشی گه‌ڕه‌كی (مه‌مدوده) وتی "سه‌ردانی شوێنه‌كه‌مان كرد، ده‌ركه‌وت راسته كه چه‌ندین پارچه ئێسك‌و پروسكی ژن‌و منداڵ‌و پیاوی تێدایه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ به‌شی (به‌ڵگه‌كانی تاوان)ی پۆلیس‌و پزیشكی دادوه‌ریمان ئاگاداركرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌پشكنینی خۆیان بكه‌ن".
به‌ڵگه‌كانی تاوانی كه‌ركوك‌و پزیشكی دادوه‌ری له‌ڕێی تیمێكه‌وه ئه‌و ئێسك‌و پروسكو كه‌لوپه‌له‌ی ده‌رهێنا به‌مه‌به‌ستی پشكینن.
له‌سه‌رده‌می رژێمدا بیناكه وه‌كو باره‌گایه‌كی حزبی به‌عس به‌كارهێنراوه‌و دواتر له‌ساڵی 2000ه‌وه بووه‌ته باره‌گای سوپای قودسی عیراق.
له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسه‌وه له‌ساڵی 2003، بیناكه چه‌ند خێزانێكی كوردی تێدا نیشته‌جێن.
