حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەخشەڕێگای ڕیفۆرمی ئابووری ڕاگەیاند

حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەخشەڕێگای ڕیفۆرمی ئابووری ڕاگەیاند
حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا، پلانێکی درێژخایەنی بۆ چاکسازیکردن لە دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.



لە مەراسمێکدا کە سەرۆك بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەبوو، ئەمڕۆ دووشەممە 30\5\2016 لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان نەخشەڕێگای ڕیفۆرمی ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند. لە مەراسیمەکەدا عەلی سندی، وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتارێکدا ئاماژەی بەوە کرد: ”ئامانجی سەرەکیی پلانەکە خەڵکی هەژار و کەمدەرامەتە، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی کە بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی هەژاری لە کوردستان زیادی کردووە“. جەختیشی لەوە کردەوە کە نەخۆشەڕێگای ڕیفۆرمی ئابووری پیویستی بە پابەندبوونی ناوخۆیی و هاوکاریی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەیە و داوای لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان کرد، هاوکاریی هەرێمی کوردستان بکەن.



سندی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە پلانەکە لە ڕێگای لێژنەیەکی تایبەت و پسپۆڕەوە کاری لەسەر دەکرێت و ماوەی جێبەجێکردنەکەی 3 ساڵ دەبێت. گوتیشی: ”هەرێمی کوردستان بارودۆخێکی تایبەت و دەگمەنی هەیە و پێویستە بەشی هەولێر لەو قەرزە بدرێت کە بەغدا لە بانکی نێودەوڵەتی وەری دەگرێت“.









باسنیوز
Top