وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕۆژی یەکشەممە لیژنەی باڵای بینینی مانگ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دیاری دەکات
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە لیژنەی بینینی مانگ بڕیار دەدەن کە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان ٦ یان ٧ی حوزەیران دەبێت و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن لە بینینی مانگدا هاوکارییان بکەن.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا وەزارەت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارێزگاكان و سه‌رۆكی یه‌كه ئیدارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سەرقاڵی ئامادەکاریی و دانانی ڕێنماییە بۆ مانگی ڕەمەزان و وتیشی لە ماوەیەکی نزیکدا ڕێنماییەکان بڵاودەکەنەوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، بەشێک لە ڕێنماییەکان بریتین لە بانگدانی مزگەوتەکان لە یەک کاتدا و چۆنێتی داپۆشینی چێشتخانەکان و چەند ڕێنامییەکی ترن، هاوکات داواش لە کاسبکاران و فرۆشیاران دەکەن کە نرخی شتومەک لە مانگی ڕەمەزاندا لەسەر هاوڵاتیان کەم بکەنەوە.
