داعش بوردۆمانی ههرمهكی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات
ره‌وه‌ند شوانی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی پاراستنی هه‌ولێر ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ به درێژایی ڕۆژ تیرۆرستانی داعش له محوه‌ری گوێر به هاون سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان بوردۆمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی وا نیشان بده‌ن كه ئه‌وان له‌و هێرشه‌ی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه بۆ سه‌رچه‌ند گوندێك بێ زانن.
ره‌وه‌ند شوانی گووتی: خۆشبه‌ختانه له بوردۆمانهكانی تیرۆرستانی داعش هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بێ زیان بووه، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه داعش زۆر سه‌ر لێشواوه له لێواری تێكچۆنن.
