وەزارەتی دارایی ھۆشدارییەک بە فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەدات
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە کراوە، دەبێت فەرمانگە و وەزارەتەکان تا دوو ڕۆژی دیکە، ژمێرەی کۆتایی (حیساب الخیتامی)ی ساڵی 2015 بە وەزارەتی داریی بگەیەنن. لە نووسراوەکەدا ھاتووە: ”بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو پپێشینانەی کەوتووەتە ئەستۆی فەرمانگەکان، دوایین بڕیار بۆ داخستنی ژمێرەی کۆتایی ساڵی 2015، دەکاتە 31\5\2015“.
وەزارەتی دارایی ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە دەبێت لە یەکلایی کردنەوەی پێشینەکان و ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە پەلە بکەن. جەختیشی لەوە کردووەتەوە: ”ھەر دواکەوتنێک ڕوو بدات، ئەوە فەرمانگە و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندیدار و بەڕێوەبەری ژمێریاری بەرپرس دەبن“.
باسنیوز
