پێشمەرگە دوو گوندی دیكەی ڕزگار كردن.. دووی دیكەیشی گەمارۆ داون
(عارف تەیفوور)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە هێرشەكەی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگەدا بۆ سەر تیرۆریستان لەخازر، گوندەكانی تەلئەسوەدی گەورە و موفتییە ئازاد كراون و لە ئێتسادا دوو گوندی دیكەیشیان گەمارۆ داون و زۆر نەماوە ئەوانەیش ئازاد بكرێن، هەروەها هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدا و زیانی زۆر بەر تیرۆریستانی داعش كەوتووە".
(تەیفوور) گوتیشی، تیرۆریستانی داعش لە گوندی موفتییە سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ناردن بۆ تەقاندنەوە، بەڵام خۆشبەختانە هێزی پێشمەرگە هەر زوو تەقاندیاننەوە و هیچ زیانیان نەبوو.
دەشڵێت، چاوەڕوان دەكرێت تاوەكو ئێوارە ئەو پلانەی دانراوە، بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.
KDP
