پێشمەرگە 3 هەمەری تێکشکاندووە و ژمارەیەک ئەمیری داعش کوژراون

پێشمەرگە 3 هەمەری تێکشکاندووە و ژمارەیەک ئەمیری داعش کوژراون
لە هێرشەکەی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بۆ سەر گوندەکانی خازر، چەندین ئەمیری داعش کوژراون و چەندان ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێکشکێندراوە.

عەقید دڵشاد مەولوود، بەرپرسی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ڕاگەیاند: : هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە گوندی (موفتی)ەوە بەرەو پێشەوە پێشڕەوی دەکات و هێرشکردن بەردەوام دەبێت تا دەگاتە ئامانجی پلانی سەربازیی خۆمان”.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لە هێرشەکەدا، چەندین هەمەری سەربازیی داعش و پێداویستیی سەربازییان کەوتووتە دەست هێزی پێشمەرگەی کوردستان و چەند گەورە ئەمیرێکی داعش کوژراون. گوتیشی: “بە فەرمانی بارزانی، پێشڕەوی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوام دەبێت و فرۆکەی هاوپەیمانانیش بەچڕی بنکە و بارەگاکانی داعش بۆردومان دەکەن".








باسنیوز
Top