ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێرشەکەی پێشمەرگە ئامادەکاریی هێرشکردنە سەر مووسڵە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: هێرشەکەی پێشمەرگە ئامادەکاریی هێرشکردنە سەر مووسڵە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد کە هێرشەکەی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بۆ سەر چەکدارانی ڕێکخراوی توندڕەوی داعش، ئامادەکارییە بۆ هێرشکردنە سەر شاری مووسڵ.



ئەمڕۆ یەکشەممە 29\5\2016، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد، هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی زیادكردنی فشاره‌كانه‌ له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش و ئاماده‌كارییە بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری مووسڵ. ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەو ئۆپەراسیۆنە بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەڕێوە دەچێت و لە چوارچێوەیدا چەند گوندێکی ڕۆژهەڵاتی مووسڵ کۆنتڕۆڵ دەکرێنەوە.



ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕوون کردووەتەوە کە 5 هەزار و 500 پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بەشدارن و سەعات 10ی بەیانیی ئەمڕۆش، بە تەواوی گوندی (موفتی) لە میحوەری خازر کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.







باسنیوز
Top