سەرۆك بارزانی سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە لە خازر دەکات

سەرۆك بارزانی سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە لە خازر دەکات
فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی ئاشکرای کرد، سەرۆك بارزانی سەرپەرشتیی ئۆپەراسیۆنە بەرفراوانەکەی پێشمەرگە بۆ ئازادکردنەوەی چەندان ناوچە لە میحوەری خازر دەکات.



ئەمڕۆ یەکشەممە 29\5\2016، عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ئاشکرای کرد، ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ لە میحوەری خازر، بە فەرمان و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە. ئەوەشی بۆ کەناڵی (کوردستان 24) ئاشکرا کردووە کە بە سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکەی ئەمڕۆ، مەترسی لەسەر هەولێر نامێنێت.



ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە لە میحوەری خازری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵە و لە سنووری گوندەکانی (وەردەک و تەلئەسوەد)ن و کەمتر لە 20 کیلۆمەتر لەناو شاری مووسڵەوە دوورن.









باسنیوز
Top