تیرۆریستانی داعش ئەوە پێنجه‌م جارە چه‌كی كیمیایی دەوەشێنن
عه‌مید (عومه‌ر بۆسه‌لی) یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌یی دهۆك له میحوه‌ری زوممار ڕاگەیاند: "تیرۆریستانی داعش بۆ جاری پێنجه‌مه له میحوه‌ری زوممارەوە بە چه‌كی كیمیایی لە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خەڵکی لاشەڕ دەدەن؛ دوێنێ هه‌ینییش له گوندی كارێز كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر سه‌ربازگه‌ی كه‌سكێ بە گوللەتۆپی کلۆردار ده‌ستیان به تۆپباران كرد؛ چل پەنجا کەسێكی خەڵكی گونده‌كه پێی نەخۆش کەوتوونە و، بردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و سنووره و چاره‌سه‌ر كران."
عه‌مید (عومه‌ر) گوتیشی: "ڕۆژانه تیرۆریستانی داعش له‌م سنووره به گوللەهاوه‌ن و گوللەكاتیوشای کیماییدار پەلامارمان دەدەن."
