سەرۆك بارزانی :هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە بارگرژییەکانی شەقامی سیاسی عێراق و هەمیشە بەشێکن لە چارەسەر

سەرۆك بارزانی :هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە بارگرژییەکانی شەقامی سیاسی عێراق و هەمیشە بەشێکن لە چارەسەر
بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ بی بی سی بەریتانیا روونیکردەوە، لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە، کورد هەمیشە هاوکاری بووە لە هێشتنەوەی عێراق بە یەکگرتوویی، بەڵام کەسانێک ئەم پڕۆسەیان پەکخست و لەباریان برد.

بارزانی دووپاتیکردەوە، سوورن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم و هێنانەدی خەونی لە مێژینەی گەلی کوردستان.

هەر لە درێژەی قسەکانیدا بارزانی جەختیکردەوە، هەرێمی کوردستان نایەوێت ببێتە بەشێک لە بارگرژییەکانی شەقامی سیاسی عێراق و ئەوان هەمیشە بەشێکن لە چارەسەر.






k24
Top