دەنگدان بۆ ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو چووە خولی دووەم
بهگوێرهی زانیارییهكان، لەم حهوتهمین کۆنگرەی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستاندا هەزار و127 ئەندام بەشدارییان كردووه، سلێمانی 50%، دهۆک 30% و هەولێر 20%. هەروەها رێژەی 20% بۆ بەشداریی ئافرەتان دیاری کراوە.
35 کەس بۆ ئەندامی سەرکردایەتیی یەکگرتوو و 7 کەسیش بۆ دەستەی باڵای بەدواداچوون هەڵدەبژێردرێن. بەڵام لەکاتی دەنگداندا ١١٠٢ دەنگ دران و لە خولی یەکەمدا سەلاحەدین بەهادین ٦٨٧ دەنگی هێنا و ئەبوبەکر كاروانی ٢٢١ دەنگ و محەمەد رەئوف ١٩٤ دەنگی هێنا.
بەهۆی ئەوەی کە هیچ یەکێک لەو بەربژێرانە نەیانتوانی دوو لەسەر سێی دەنگ بەدەستبهێنن بۆیە هەڵبژاردن لەنێوان سەلاحەدین بەهادین و ئەبوبەکر کاروانی ئەنجامدەدرێتەوە وەک خولی دووەمی هەڵبژاردن.
جێگەی ئاماژەیە، پاش كشانهوهی (محهممەد فەرەج) له خۆكاندیكردنهكهی بۆ پۆستی ئهمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامی، وهك بڕیار بوو لە سهعات دووی دوانیوهڕۆوه كە رۆژی یەکەمی کۆنگرەیه، هەڵبژاردن بۆ پۆستی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو ساز درا و، كێبڕكێ له نێوان سێ كاندیدا بوو كه، (سەڵاحەدین بەھائەدین)، (محەممەد رەئووف) و (ئەبوبەكر كاروانی)دا بوو.
(محەممەد رەئووف) جیاوازتر له (فهرهج) رایگهیاند، من مۆدێلێكی جیاوازتر نیشان دهدهم، گوتیشی، ''پێشنیازی خۆكشاندنەوەی كاندیدەكان بۆ سەركردەیەك، گەڕانەوەی یەكگرتووی ئیسلامییە بۆ دواوە، یەكگرتوو ناكەین بە حزبی چەپڵەڕێزان بۆ ھیچ سەركردەیەك".
هاوكات (ئەبوبەكر كاروانی) گوتی، دهبێ به گۆڕینی سهرلهبهری پهیكهری حزبیمان یهكگرتوو لهو چهقبهستووییهی تێیكهوتووه رزگار بكهین.''
ئەمڕۆ یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە شاری ھەولێر دەستی بە كارەكانی حەوتەمین كۆنگرەی كرد.
