پێشمەرگە هێرشێكی گەورەی خۆكوژیی داعش لە گوێڕ تێكدەشكێنێ

پێشمەرگە هێرشێكی گەورەی خۆكوژیی داعش لە گوێڕ تێكدەشكێنێ
ئەمڕۆ ئێوارە پێنج خۆكوژی داعش هێرشیان كردووەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ، بەڵام پێشمەرگە بەتوندی لێیان هاتوونەتە دەست و هەر پێنجیان كوژران و نەیانتوانی هیچ زیانێك بە هێزەكانی پێشمەرگە بگەیەنن.


گوتەبێژی فەوجی پێنجی هێزی گەرمیان لە میحوەری گوێررایگەیاند كە پێش دوو سەعات، لە پشت گوندی زمارەی سابیر و تەلەرخێم لە میحوەری گوێڕ، پێنج خۆكوژی داعش هێرشیان كردووەتە سەر پێشمەرگە. لە ئەنجامدا هێزەكانی پێشمەرگە بەتوندی لێیان هاتنە وەڵام و سێ خۆكوژ خۆیان تەقاندەوە و دووەكەی تر بەئاگری هێزەكانی پێشمەرگە كوژران.


دووپاتیشی كردەوە "خۆشبەختانە لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە، هیچ زیانێكی گیانی نەكەوتووەتەوە".







باسنيوز
Top