بڕیاره ئەمڕۆ ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری گشتی حزبه‌كه ئه‌نجامبدرێت
كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵا له‌شاری هه‌ولێر، به‌به‌شداری زیاتر له 1100 ئه‌ندام ده‌ستپێده‌كات‌و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
به‌پێی سایتی فه‌رمی یه‌كگرتوو، به‌رنامه‌كانی یه‌كه‌م رۆژی كۆنگره‌كه كاتژمێر 10ی پێشنیوه‌ڕۆ به‌خوێندنی قورئانی پیرۆز ده‌ستپێده‌كات، دواتر راپۆرتی گشتی حزب له‌لایه‌ن ئه‌مینداری گشتیه‌وه ده‌خوێندرێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، بڕیاروایه كاتژمێر 2ی دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستبكرێت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو، كاتژمێر 8ی ئێواره‌ش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی به‌ڕێوه‌بچێت.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتوودا كێبڕكێی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌و حزبه بێت، به‌تایبه‌ت كه سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین دامه‌زرێنه‌ری یه‌كگرتوو جارێكی‌تر خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه كاندید ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌دوایین كۆنگره‌ی حزبه‌كه له‌ساڵی 2012دا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.
جگه له‌سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، سێ كه‌سی دیكه خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه كاندیدكردووه، كه پێكهاتوون له‌محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی ئێستای یه‌كگرتوو، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و محه‌مه‌د ره‌ئوف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو.
له په‌یڕه‌و و پرۆگرامی ناوخۆیی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌بێت دوو خول ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بووبێت، ته‌مه‌نی له 40 ساڵ كه‌متر نه‌بێت و له كۆنگره‌دا 3/2ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان له 6ی شوباتی 1994 راگه‌یه‌ندراوه، تائێستا شه‌ش كۆنگره‌ی به‌ستووه.
له‌كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كگرتوو وه‌زاره‌ته‌كانی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌یه‌ك‌و چه‌ند وه‌زیرێكی هه‌رێم-ی وه‌رگرتووه، له‌حكومه‌ته خۆجێیه‌كانی سلێمانی‌و دهۆكیش به‌شداریكردووه.
یه‌كگرتوو له‌په‌رله‌مانی كوردستان 10 كورسی‌و له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیش چوار كورسی هه‌یه.
خەندان
