سەڵاحەدین بەهادین: دەخوازم بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پۆستی ئەمینداری یەكگرتوو بگرمەوە دەست
ئەو وتانەی سەڵاحەدین بەهادین لەمیانەی پەیامێكیدا هات لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك كە ئەمڕۆ بەبۆنەی کۆنگرەی حەوتەمی یەکگرتووەوە بڵاویكردەوە كە بڕیارە سبەینێ دەستپێبكات.
سەڵاحەدین بەهادین كە دوای چوار ساڵ لە وازهێنانی لە پۆستی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو دوبارە خۆی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكە كاندیدكردووەتەوە رایگەیاندووە "تەمەنی سیاسیم و پێگەی کۆمەڵایەتی و فیکری و سەرقاڵیم بە نووسین وچەندین کاروباری لەم بابەتە، دەرفەتی ئەوەی نەدەدام هەرگیز بیر لەوە بکەمەوە، کە دوای چوارساڵ لە وازهێنانێکی نەوعی، کە لە رووی شەخسییەوە بۆ خۆم و حیزبەکەم دەستکەوتێکی مێژوویی بوو، جارێکی تر خۆم بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کاندید بکەمەوە".
وتیشی "ئەگەر یەکگرتووەکەمان بەهێز نەبێ و یەکریز و یەکدەنگ نەبێ و دەنگی دلێر نەبێ من چی لە شانازی بە مێژووی خۆمەوە بکەم؟!".
سەڵاحەدین بە هادین دەڵێت "بە رەچاوکردنی پێشهاتەکان و تێبینی لەسەر رووداوەکانی چوارساڵی رابردوو، دەخوازێت ماوەیەکی دیاریکراو لەسەر داخوازی کۆمەڵێک لە دڵسۆزانی یەکگرتوو، جارێکی دیکە ئەم ئەرکە بگرمەوە دەست".
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌كۆنگره‌ی حه‌وته‌می یه‌كگرتوودا كێبڕكێی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌و حزبه بێت، به‌تایبه‌ت كه سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین دامه‌زرێنه‌ری یه‌كگرتوو جارێكی‌تر خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه كاندید ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی له‌دوایین كۆنگره‌ی حزبه‌كه له‌ساڵی 2012دا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.
جگه له‌سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، سێ كه‌سی دیكه خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه كاندیدكردووه، كه پێكهاتوون له‌محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری گشتی ئێستای یه‌كگرتوو، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌و محه‌مه‌د ره‌ئوف سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو.
سەڵاحەدین بەهادین ئاماژەی بەوەشكردووە، خۆكاندیدكردنەوەی بۆ تەواوکردنی ئەو ئەرکانەیە کە دەبوو بیکەن لە ناو حیزب‌دا و پێشتر بۆیان نەکراوە، هەروەها ئامادەکردنەوەی یەکگرتووە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ئیستیحقاقانەی کە گۆڕانکاری هەلومەرجە کوردستانی و هەرێمایەتییەکە هێناویەتیە پێشەوە.
له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، چه‌ندین كێشه‌و گرفتی ناوخۆیی یه‌كگرتووی ئیسلامی‌دا ده‌ركه‌وتن، به‌تایبه‌تی له‌نێوان سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه له‌سلێمانی‌و بادینان، ئه‌وه‌ش كاتێك به‌سه‌ر دوو بۆچوونی جیاوازدا دابه‌شبوون ده‌رباره‌ی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.
له‌كاتی چڕبونه‌وه‌ی ئاڵۆزیه‌كاندا، به‌رپرسانی یه‌كگرتوو له‌بادینان چه‌ندین داواكارییان له‌باره‌ی پێگه‌و به‌رپرسیارێتییانه‌وه له‌ناو حزبه‌كه‌دا وروژاند، به‌تایبه‌ت به‌شدارییان له‌پشكه‌كانی حكومه‌تدا، ئه‌وه‌ش به‌وپێیه‌ی ده‌نگه‌كانی یه‌كگرتوو له‌و ده‌ڤه‌ره له‌پێش هه‌موو پارته‌كانی دیكه‌وه‌یه دوای پارتی.
سەڵاحەدین بەهادین جەختیكردووەتەوە "یەکگرتووەکان حیزبێکیان دەوێ کە پاشکۆی کەس نەبێ و خاوەنی سەربەخۆیی بڕیاری خۆی بێت".
لەبەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا سەڵاحەدین بەهادین باسی لەوەكردووە، مەسەلەی هاوسەنگی لە حزوری حیزبی و سیاسی دەڤەرەکانیش و رێگرتن لە لەتبوونی بڕیار و هەڵوێست بەسەر دوو جەمسەرە سیاسی و ئیدارییەکەی هەرێمی کوردستاندا ئەرکی سەرەکیان دەبێ.
رونیشیكردووەتەوە "بە پێویستیشی دەزانم کە جارێکی دیکە گرنگی بدەینەوە بە بەرنامەیەکی دیاریکراو بە هاوسەنگی لە بایەخدان بە دەعوە و پەروەردە و سیاسەت کە سێ رەهەندی سەرەکی پرۆژەی یەکگرتوون لە چەند ساڵی رابردوودا، کە بەداخەوە کەم کەم ململانێی سیاسی و هەڵمەتی حیزبی زاڵ بووە بەسەر پەروەردەی تاک و بانگەوازی گشتی لەناو یەکگرتوودا، بۆیە ئەمەش رێکخستنەوەی جددی پێویستە و دەمانەوێ لەم خولەدا وەک قۆناغێکی راگوزەر بۆ رێکخستنەوەی ئەم پرسە کۆشش بکەین و بەرنامەی پێویست دارێژین".
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كه له‌شوباتی 1994 ه‌وه راگه‌یه‌نراوه، تائێستا شه‌ش كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه، له‌حكومه‌تی هه‌رێمدا به‌چه‌ند وه‌زیرێك به‌شداره‌و خاوه‌نی 10 كورسی په‌رله‌مانی كورستانه.
