بەرپرسی “سی ئای ئەی”: سەربەخۆیی کوردستان بۆ سەقامگیری ناوچەکە گرنگە

بەرپرسی “سی ئای ئەی”: سەربەخۆیی کوردستان بۆ سەقامگیری ناوچەکە گرنگە
لە ئێستادا پرسی ڕیفراندۆم لە باشووری کوردستان کە بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوو ئەنجامبدرێت، زۆربەی کەسایەتیە جیهانیەکان و دەزگا ڕاگەیاندنە بەناوباگەکان و سەرکردەی زۆرێک لە وڵاتانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردووە، خۆشبەختانە بەشی هەرە زۆریان لەگەڵ ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانن و پێشیان وایە کە دروستبوونی دەوڵەتێکی کوردی لە ناوچەکە، بۆ سەقامگیری ناوچەکە بە گشتی گرنگە.

دوا لێدوان کە لەسەر پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دراوە، لێدوانی یەکێک لە دیاترین کەسایەتیەکانی جیهانە کە ئەویش ” لیۆن پەناتە” سەرۆکی دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکایە بۆ کەناڵی کوردستان تیڤی، کە زمانی کوردیشی بە فەرمی لە ماڵپەڕەکەی داناوە، لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە ئاخۆ سەربەخۆیی کوردستان چەندە گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە، ناوبراو دەلێت: من وا بیر دەکەمەوە کە بە هەر شێوەیەک بێ دەبێت هاوکاری کوردەکان بکەین بۆ هەوڵەکانیان، چونکە ئەمە گرنگە بۆ سەقامگیری هەرێمەکە و هەروەها سەقامگیری ناوچەکە، واتە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست.

هەروەها دەشلێت: ئەم بابەتە هۆکارێکە بۆ من کە پێموایە دەبێ هەموو هاوکاریەکی کورد بکەین کە لە دەستمان دێت، چونکە پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، بابەتێکی گرنگ و بایەخدارە.

لەبارەی شەڕی دژی داعش کە ئێستا پێشمەرگە تاکە هێزە توانیبێتی ئەفسانەی ئەو تیرۆرستانە تێکبشکێنێ، “لیۆن پەنانە” دەلێت: بەپێی ئەزمونی خۆم پێوایە پێشمەرگە باشترین جەنگاوەرە، چونکە پێشمەرگە ڕۆلێکی گرنگی هەیە لە شەڕی دژی داعشدا و هاوپەیمانمانن لە تێکشکاندنی تیرۆرزم لە عێراقدا، بۆیە پێم وایە دەبێت هەماهەنگی زیاترمان هەبێ لەگەڵ پێشمەرگە، چونکە ئەوان دلێرن و هاوپەیمانێکی باشیشن.
Top