ههورامان.. هێزه ئهمنییهكانی ئێران پێنج كۆڵبهری كورد بێسهروشوێن دهكهن
سەرچاوەیەك لە هێزهكانی پاسەوانی سنووری هەرێمی كوردستان لەناوچەی هەورامان رایگەیاند: " شەوی رابردوو لەئەنجامی دانانی بۆسەیەك لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سوپای پاسدارانەوە، لەسەر ڕێگای مەرزی (مڵەخورد)ی له گوندی (دزڵی) پێنج كۆڵبەری كورد دەستگیركران و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە".
ئەو سەرچاوەیە، گوتیشی: "هەڵسوكەوتی ئەو هێزە ئەمنیانەی ئێران، بووهته هۆی ئەوەی كە گوندنشینان و كاسبكاران و كۆڵبەرانی كورد بەترس و گومانەوە ژیانی ڕۆژانەی خۆیان بەڕێبكەن".
مەرزی مڵەخورد، لەدیوی رۆژهەڵاتی كوردستانهوه دەكەوێتە گوندی دزڵی هەورامان و هاوسنوورە لەگەڵ گوندی یالانپی سەربە شارەدێی خورماڵ لە پارێزگای هەڵەبجە.
