هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا مووچه‌ی ده‌زگای ئاسایش و هێزه‌كانی ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێ و پاشان به‌پێی هه‌بوونی پاره، مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی تر ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوی وه‌زاره‌تی دارایی له 24ی ئایار ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان كراوه و ته‌نها مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش كراوه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی 3 مانگی ڕابردوو كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می هه‌ر مانگێكدا دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستی پێ ده‌كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، هه‌فته‌ی داهاتوو لیژنه‌ی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لەباره‌ی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه كۆده‌بێته‌وه و بڕیاری پێویست ده‌رده‌كرێ.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی دووپاتی كردووەته‌وه "سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان دڵنیا دەكەنەوە، پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ هۆكارێكی سیاسی له پشت دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نییه، به‌ڵكو له پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌دا، پشت به‌و بڕه پارانه ده‌به‌ستین كه له فرۆشتنی (نه‌وت)ـه‌وه به قۆناخ به‌ده‌ستیان ده‌گات".
