تاوه‌کو ئێستا زیاتر له یه‌ک ملیۆن دۆنم زه‌وی کورد و تورکمانه‌کان له که‌رکوک بۆ خاوه‌نه‌کانیان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه
به‌ڕێوبه‌ری کشتوکاڵی که‌رکوک "مه‌ھدی موباره‌ک" راگه‌یاند: "تاوه‌کو ئێستا کێشه‌ی زه‌وی و زار له که‌رکوک چاره‌سه‌رنه‌کراوه و زیاتر له یه‌ک ملیۆن دۆنم که کێشه‌ی ھه‌بووه، به‌رده‌وامه، سه‌ره‌ڕای بڕیاری کاروباری باکوور له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق که بڕیاری بۆ ده‌رچووه ھه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دادی عێراق جێبه‌جێی ناکات و جگه له‌وه‌ش ئه‌و بڕیارانه‌ی له سه‌رکردایه‌تی به‌عس یه‌ک جار خوێندنه‌وه‌ی بۆ کراوه له په‌رله‌مان وه‌کو خۆی ماوه‌ته‌وه."
مه‌هدی موباره‌ک گوتی: ته‌نھا ھه‌ندێک زه‌وی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ خاوه‌نه راسته‌قینه‌که‌یان ئه‌وه‌ش به ھه‌وڵی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی کشتوکاڵ و وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ که ئه‌وه‌ش نزیکه‌ی ٩٠ھه‌زار دۆنم ده‌بێت، که ئه‌وانه‌ش ھه‌مووی گرێبه‌ست بووه.
موباره‌ک روونیشی کرده‌وه: ئه‌و زه‌ویانه که زیاتر له یه‌ک ملیۆن دۆنمه ھه‌مووی موڵکی کورد و تورکمانه که کراونه‌ته گرێبه‌ست بۆ ته‌عریب کردن، ھه‌موومان ھه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه به‌پێی بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ماده‌ی ١٤٠ که ژماره‌یان 6ھه‌زار گرێبه‌ست ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له ساڵی ٢٠٠٧بووه.
