ئیسماعیل بێشكچی لەسەر رێكەوتنەكەی یەكێتی و گۆڕان: "هه‌ر رێكه‌وتنێك یان یه‌كگرتنێك ئامانجی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی نه‌بێت ئه‌وه بێ نرخ و بێ سوده"
ئیسماعیل بێشكچی گه‌وره نوسه‌رى تورك، له وتارێكیدا كه له ماڵپه‌ڕى (نێرینێ ئازاد)، به‌ناوى، (رێككه‌وتنه‌كان)، نوسیویه‌تى و بڵاویكردوه‌ته‌وه، خوێندنه‌وه‌یه‌كى بۆ ڕێكه‌وتنی نێوان یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان و بزوونته‌وه‌ی گۆڕان كردوه، تیایدا نوسه‌ر ئاماژه‌ى به‌وه داوه ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نه‌بێت، بێ نرخ و بێ سووده.
بێشكچى نوسیویشیه‌تى " بارودۆخی كۆمه‌لایه‌تی و سیاسى له ئه‌مرۆدا، ئه‌وه ده‌خوازێ كه پارته سیاسیه كوردییه‌كان له ڕێكه‌وتنه‌كانیاندا ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیان هه‌بێت، چونكه هه‌ر رێكه‌وتنێك ئامانجی سه‌ربه‌خۆی كوردستانى نه‌بێت ئه‌وه بۆ كورده‌كان بێ سووده و هیچ بایه‌خێكی نابێت".
له‌باره‌ى ئه‌وانه‌شی كه ده‌ڵێن (كاتی نییه) نوسه‌ر ده‌ڵێ "هه‌ركه ڕۆژی سه‌ربه‌خۆی كوردستان هات، هه‌ر كه ڕۆژی ریفراندۆم هات ( ئێران دژی ئه‌مه ده‌بێت، توركیا دژی ئه‌مه ده‌بێت، ئه‌مریكا ئه‌مه‌ی ناوێت)، ئه‌م ڕاستییه له پێشمانن، به‌ڵام ئه‌مه به واتای ئه‌وه دێت كه ئاینده‌ی كورده‌كان ئێران و توركیا و ئه‌مریكا دیاری ده‌كه‌ن، لێره‌شدا وه‌كو ئه‌وه وایه كورده‌كان بڵێن ده‌وڵه‌تمان ناوێ، له‌كاتێكدا كورده‌كان ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی خۆیان ده‌بێ دوا قسه‌یان هه‌بێت و خاوه‌نی بڕیار‌و قسه‌ی خۆیان بن".
هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كا كه دیاریكردی ئاینده‌ی كورده‌كان به‌ده‌ستى خۆیان به‌دڵنیاییه‌وه گرنگى گه‌وره‌ى ده‌بێ، ده‌شڵێت "وازنه‌هێنان یه‌كێكه له مافه‌كان، له هه‌مان كاتدا ئه‌مه ئه‌ركێكی گرنگه به‌سه‌ر شانی كورده‌كانه‌وه".
نوسه‌ر خۆشى روونیده‌كاته‌وه و ده‌پرسێ دیاریكردنی چاره‌ی خۆنوسین، له‌به‌رچی بۆ كورده‌كان ئه‌ركه ؟، له وه‌ڵامى خۆیدا ده‌ڵێت "دوژمنی كورده‌كان هه‌موو ده‌بنه یه‌ك بۆ كوشتنی كورده‌كان، بۆ له‌ناوبردنیان، له نێوان خۆیاندا هه‌موو جۆره رێكه‌وتنێك ده‌كه‌ن هه‌موو جۆره یه‌كگرتنێك ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه كورده‌كان له پێناوى ئه‌وه‌ی نه‌مرن و له پێناوى ژیان ده‌بێت رێكه‌وتنێك یان یه‌كگرتنێك بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێ له‌م یه‌كگرتنه ئامانجی باڵایان سه‌ربه‌خۆی كوردستان بێت".
نوسه‌ر له وتاره‌كه‌یدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه هه‌ر رێكه‌وتنێك یان یه‌كگرتنێك ئامانجی سه‌ربه‌خۆی كوردستانی نه‌بێت ئه‌وه بێ نرخ و بێ سوده، بیرى كوردش ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێ "ئێستا وه‌كو مۆزه‌خانه‌یه‌ك ته‌مه‌شای ئه‌م رووداوانه بكه‌ن، "ئه‌منه سوتاوه‌كه‌ی سلێمانی" نابێت له بیرتان بچێته‌وه، نابێت ئه‌و ژوورانه‌ی كه ده‌ستدرێژی ده‌كرایه سه‌ر ناموستان له‌بیرتان بچێت، نابێت كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كانتان له‌بیر بچێته‌وه، نابێت كۆڕه و له‌بیر بكه‌ن".
له كۆتایی نوسینه‌كه‌شیدا ده‌ڵێ هۆشیاریكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌مه‌ر بێ ده‌وڵه‌تی زۆر گرنگه.
فشارنیوز
