شێخ شامۆ: ئامانجی یوسف محه‌مه‌د هه‌ڵگیرساندنی ئاگری ئاژاوه‌گێرییه
شێخ شامۆ شێخۆ نوێنه‌ری كوردانی ئێزدی له په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش گوتی: "كوردانی ئێزدی له‌و لێدوان و قسانه‌ی یوسف محه‌مه‌د كه به‌ناوی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كردوویه‌تی سه‌باره‌ت به هێرشی داعش بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ی چنگال زۆر توڕه‌ن، ئامانجی یوسف محه‌مه‌د هه‌ڵگیرساندنی ئاگری فیتنه و ئاژاوه‌گێرییه له‌نێوان كوردانی ئێزدی و سه‌ركرایه‌تی سیاسی كورد، به‌ڵام ئێزدییه‌كان هۆشیارن و ده‌زانن كێ خه‌مخۆر و دڵسۆزی ئه‌وانه".
نابراو گوتیشی: "من له یوسف محه‌مه‌د ده‌پرسم ئاخۆ پێش كاره‌ساتی شنگال له ژیانیدا سه‌ردانی شارۆچكه‌ی شنگال و ناوچه‌ی ئێزدیی نشینه‌كانی كردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه یوسف محه‌مه‌د و فراكسیۆنه‌كه‌شی ئه‌وكاته‌ی كه له پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بوو به‌رده‌وام دژایه‌تی مافی كوردانی ئێزدی ده‌كرد ، بۆنمونه به‌واژووی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتاران پڕۆژه‌یه‌كمان سه‌باره‌ت به به‌جینۆساید ناساندنی كاره‌ساتی شنگال و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دانیشتووانی شنگال و ده‌وروبه‌ری به‌ڵام ئه‌و بیانووی ده‌دۆزیه‌وه و ڕۆژ به‌ڕۆژ پڕۆژه‌كه‌ی دواده‌خست و تاوه‌كو ئێستاش ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نه‌دا".
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی كوردانی ئێزدی له‌په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌كێك له كه‌سایه‌تیه ناسراوه‌كانی كوردانی ئێزدی ئه‌ژمار ده‌كرێ ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بوایه ئه‌وا ئێستا گه‌وره‌ترین كاره‌سات به‌سه‌ر كوردانی ئێزدی ده‌هات له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆیستانی داعش به‌ڵام ئه‌وه پێشمه‌رگه و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو كه ئێزدییه‌كانیان ڕزگاركرد.
شێخ شامۆ زیاتر گوتی: "ئه‌مه چه‌ند جارێكه و له‌وكاته‌وه‌ی كه له پۆسته‌كه‌ی لادراوه یوسف محه‌مه‌د هه‌وڵ ده‌دات كه كوردانی ئێزدی و ئه‌و كاره‌سات و ڕووداوانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه وه‌كو هۆكارێك به‌كاربهێنێت بۆ ئامانجه‌كانی خۆی، ئه‌مه له كاتێكدایه كه من وه‌كو نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌م كه ئه‌و له ژیانیدا هاوكار و خه‌مخۆری كوردانی ئێزدی نه‌بووه".
دوێنێ سێشەممە یوسف محەمەد بۆ ئاژانسی هەواڵی "نۆڤۆستی" رووسی بەنێوی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانەوە لە لێدوانێكدا، لە دۆسیەی كارەساتی ئێزیدییەكان بەرگری لە داعش كردبوو و گوتبووی پێشمەرگە هۆكاری كارەساتەكەیە، ئەمڕۆ میدیای عەرەبی، بەتایبەتی ئەوانەی هاوسۆزی داعشن. بەشێوەیەكی فرەوان لێدوانەكەی یوسف محەمەدیان لەدژی پێشمەرگە بەكارهێناوەتەوە،
