ڕاچێڵ هاڵبرۆک: کورد بەو ڕاستەوخۆ نەوت‌فرۆشتنە، مێژووی گۆڕیوە

 ڕاچێڵ هاڵبرۆک: کورد بەو ڕاستەوخۆ نەوت‌فرۆشتنە، مێژووی گۆڕیوە
نووسەرێکی ئەمریکا دەڵێ کوردەکان لەم یەک دوو ساڵەی دواییدا بەو سەربەخۆ هەناردەکردنەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، مێژوویان گۆڕی، ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە بەغدا بوودجەی لێیان بڕیوە.

لە بابەتێکدا بە ناوی (لوولەنەوت لە خۆڵدا) کە لە (فۆرن ئەفێرز) بڵاوی کردووەتەوە، نووسەری ئەمریکایی (ڕاچێڵ هاڵبرۆک)، پرۆفیسۆری زانکۆی ئیلیانوس، باس لە قۆناغی دوای ڕێککەوتننامەی سایکس‌پیکۆ دەکات و دەڵێت، "لەم یەک دوو ساڵەی دواییدا کوردەکان مێژوویان گۆڕی".

هاڵبرۆک دەنووسێت: "دەکرێت نەوت بۆ ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە بەکار بهێنرێت، ئەگەر خەڵکی ناوچەکە نەک بیانی لێی باڵادەست بن، کوردەکان ڕێک وایان‌کردووە، دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق بوودجەی لێ بڕین، یەکسەر دەستیان کرد بە ناردنی سەربەخۆیانەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، لە بازاڕدا فرۆشتیان بێ ئەوەی ھیچ دەوڵەت و لایەنێک بایکۆت بکەن، ئەمەش کۆتایی بە مێژووی سەدەیەک ھێنا کە بایکۆت و بێدەسەڵاتیی خەڵکی ناوخۆ لە فرۆشتنی نەوتی تێدا بوو. لوولە نەوتیان ڕاکێشا و بەو کارەیان دژمنایەتیی چەند ساڵەی کورد و تورکیا کۆتایی پێ هات، جگە لەوەش کە داعش ھێرشی کرد، پێشمەرگە بووەتە پارێزەری خەڵک و سەرچاوەکانی نەوت و گازی سروشتیی ئەو ناوچەیە و خۆیان پاراستوویانە، ئەمەش دیسان مێژوویەکی نوێیە کە ئەگەر ئیمتیازی نەوت بەدەست خەڵکی ناوخۆیی ئەو ناوچانەوە بێت، ئارامی و ئاسایش دەپارێزرێت و بەرژەوەندیی وڵاتانیش وەک یەک پارێزراو دەبێت. ئەوە ڕێک ئەوەیە کە کوردەکان کردیان لە دوو سێ ساڵەی ڕابردوودا".







KDP
Top