وەزیری پەروەردە: مووچەی مامۆستایان دابەش دەکرێت
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی پەروەردە ، ئەمڕۆ چوارشەممە 25\5\2016، د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە میانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی هۆڵی تاقیکردنەوەکان لە شاری هەولێر، سەبارەت بە دەنگۆی بوونی گزی لە ڕێگای ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوە، ئاماژەی بەوە کرد: “ئێمه له نێو پڕۆسه‌يه‌كى گه‌وره داين و هه‌رده‌م گوێمان له‌و ده‌نگۆيانه‌ى ناحه‌زان ده‌بێت، وه‌ك چۆن ساڵى ڕابردوو هه‌مان ده‌نگۆ و به ڕێژه‌يه‌كى به‌رفراوان هه‌بوو، كه‌چى له كۆتاييدا و له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى كوردستان، ته‌نيا يه‌ك نمرەى 100٪مان هه‌بوو، وه‌ك خۆتان زانيتان، ئه‌وانه‌ى كه غهشيان كرد، گيران و يارمهتيدهرهكانيشيان سزا دران، بۆيه ئه‌مساڵيش به هاوكاریی هێزه ئه‌منييه‌كان، ڕێ و شوێنى توند و تايبه‌تمان گرتووه‌ته به‌ر و به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه ناده‌ين به‌ربه‌ست و كێشه له كاتى تاقيكردنهوهکان دروست ببێت". گوتیشی: ”ئێستا پيشمه‌رگه چۆن ئێمه دهپاريزێت، گرنگە مامۆستاى ماندوونەناسیش ئاوا منداڵانى پێشمه‌رگەکان له كاتى تاقيكردنه‌وه‌كان بپارێزن، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن قوتابيیه‌كان به شێوه‌يه‌كى ڕێك‌وپێك تاقيكردنهوهكانيان ئه‌نجام بده‌ن”.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا، وەزیری پەروەردە باسى له کێشەی كه‌میی مووچه‌ى مامۆستايان كرد و بهڵين و پاڵپشتیی ته‌واوى خۆى و وەزارەتەکەى بۆ سه‌رجه‌م مامۆستايان و به‌ڕێوه‌به‌رانى هۆڵى تاقيكردنه‌وه دووبارە کردەوە و ئاشکرای کرد: “له ماوه‌يه‌كى نزيكدا مووچه دابه‌ش ده‌كرێت، هەروەها پاره‌ى چاودێریى مامۆستايانيش کە زۆر دواکەوتووە، هۆکارە سەرەکییەکەیشى بڕینى قووتى خەڵک لەلایەن بەغدا و هەڵگیرسانى شەڕى داعش دژ بە هەرێمی کوردستان بووە، لەگەڵ دابەزینى بەهاى نەوت و کەمبوونەوەی بوودجەى هەرێمى کوردستان بووە، بەڵام ئێستا له‌به‌ر ده‌ست دايه و بەم زووانە ئەویش دابه‌ش ده‌كرێت".
باس‌نیوز
