د. نووری: هەندێک جار ئەو پارەیەی لە نەوت دەستمان دەکەوێ بەشی مووچە ناکات
د. نووری عوسمان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو ماوەیە، گۆڕینەوەی دراو، لێمان بوو بە گرفت، بۆیە هێشتا مووچەکە دابەش نەکراوە؛ خۆی پارەی نەوت بە دۆلار دێتە سەر حیسابی حکوومەت و، هەتا نەیکاتەوە بە دینار، مووچەکەی پێ دابەش ناکرێ؛ گۆڕینەوەیش بە گۆترە ناکرێت، دەبێ لە کاتێکدا بگۆڕدرێتە زۆر زەرەر نەکا؛ جا ئا ئەو گرفتە تەکنیکیانەیە جاروبار دەبێتە هۆی دواکەووتنی مووچە."
دەیشڵێت: "ئێمە بەردەوام خەم لە پەیداکردنی داهاتی زیاتر دەخۆین هەتا مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بکەین بەڵام ئەمە پرۆسەیەکی درێژخایەنە و، ناکرێت بە گریمانە و پاشبینی بیخەمڵێنین، ئاخر ئەو کارە پەیوەندیی بە دراو و بازاڕی جیهانەوە هەیە".
ئەوەیش دەخاتە ڕوو کە "زۆر جار ئەو پارەیەی بە فرۆشتنی نەوت پەیدای دەکەین و، بەشی مووچەی هەمووان ناکا؛ جا بۆیە ناچارین بە سەرە مووچەی وەزارەتەکان بدەین."
KDP
