بۆ گەڕانەوەی بەغدا دوو داواکاری دەخرێتە بەردەم عەبادی
زانا سەعید ڕۆستایی، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕاگەیاند: “سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایان کردووە کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ببینن”. گوتیشی: “کورد بە دوو مەرج بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە، دوو مەرجەکە دەخرێتە بەردەم عەبادی، یەکەم ئەوەیە کە پارێزگاری لە گیانی پەرلەمانتاران لە هەڕەشەی هێرشکردنە سەریان بکرێت. دووەمیش ئەوەیە کە عەبادی ڕوونکردنەوە لەسەر گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەت و پشکی کورد بدات". جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیارە سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان و عەبادی کۆببنەوە.
باسنیوز
