كه‌ركووك؛ له هه‌ڵمه‌تێكدا 8 تیرۆریست ده‌ستگیر كران
نه‌قیب(فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى) به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى كه‌ركووك به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانـى ڕایگەیاند: "له ئۆپه‌راسیۆنێكى ئه‌منى، هێزه‌كانى ئاسایشى كه‌ركووك به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ پۆلیسى قه‌زا و ناحییه‌كانى كه‌ركووك، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سنوورى شاره‌دێى یایچى باشوورى شارى كه‌ركووك، توانییان هه‌شت تیرۆریست ده‌ستگیر بكه‌ن."
نه‌قیب(فه‌رهاد) گوتیشى:" هه‌ندێك له‌وانە چه‌كدارى ڕیخراوە تیرۆریستییەکەی داعش بوونه و، هه‌ندێكیشیان به مادده‌ى (4)ـى تیرۆر داواكراون."
KDP
