پڕۆژە ئامادەدەكرێت باشووری كوردستان بخرێتە سەر ئەمریكا
لەبارەی جێبەجێكردنی پڕۆژەكەی د. عەدنان عەبدوڵڵا بە رووداوی گوت "ئەوە دەگەڕێتەوە سەر سەركردایەتی سیاسی كورد ئەمریكا رازی بكەن، پێشموایە ئەمریكا رازی دەبێت".
سەبارەت بە رێگرییە نێودەوڵەتییەكان بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە، یاساناس عەلی حوسێن بە رووداوی گوت " ئەوەی پڕۆژەی 51 باسی دەكات، یاسا نێودەوڵەتییەكان رێگرییان لێنەكردووە، هەر شتێكیش یاسا نێودەوڵەتییەكان رێگرییان لێنەكردبێت، دەكرێت".
رۆژی دووشەممە 24-5-2016، لە زانکۆی كوردستان لە هەولێر، کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی یاسایی سازكرا، لەو کۆنفرانسەدا دەیان توێژێنەوەی یاسایی خرانەڕوو، گرنگترینیان لێکۆڵینەوەیەک بوو لەبارەی مافی باشوری کوردستان بۆ سەربەخۆیی.
پرسی ئەنجامدانی گشپرسی و جیابوونەوەی کورد لە عێراق تەنها لەنێو هۆڵی زانکۆکان نییە، بەڵکو لە شەقامیش ئەو بابەتە پرسێکی گەرمە و بەشێک لە هاونیشتمانیان هێندە پەرۆشی سەربەخۆین، هەرچۆنێک بێت دەیانەوێت پێیبگەن.
روداو
