هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێرشێكی تیرۆریستانی داعشیان تێك شكاند
لیوا (هاشم سیته‌یی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه تیرۆریستانی داعش له نزیك چیای سینۆ له میحوه‌ری حه‌ردان ناوچه‌ی كولات هێرشیان كرد هێنا بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وریان و، هه‌میشه چاوكراوه‌ن و نه‌یانهێشت نزیك ببنه‌وه لێیان و هه‌ر زوو به هاوەن و ئارپیجی و دۆشكه و بیكه‌یسی بە نیو سه‌عات هێرشه‌كه‌یان تێك شكاند."
(سیته‌یی) گوتیشی: "بێگومان تیرۆریستانی داعش زیانیان هه‌بوو بۆیه‌ش هه‌ر زوو هه‌ڵاتن و نه‌یانتوانی نزیك ببنه‌وە."
KDP
